زووم: دوێنێ دادگای تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر چەندین سیاسی کورددا سەپاند لەپاش بڕیارەکەى دادگا بۆ دۆسیەى کۆبانی، حکومەتى تورکیا بۆ ماوەى چوار رۆژ قەدەغەى هەموو جۆرە چالاکییەک و گردبونەوەیەکی لە ١٥ پارێزگای تورکیا و باکوورى کوردستان راگەیاند. بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى ئاڕتی گەرچەک، بۆ ماوەى چوار رۆژ خۆپیشاندان، گردبونەوە، کۆبونەوە لە شوێنی داخراو یاخود شوێنی گشتی …